سه‌کردایه‌تی سیاسی کورد له باشووری کوردستان ، له دوای راپه‌رین ، له 1991 تا 2021 ،دوای گۆڕانکاری 9/ 4/2003 ، نزیکه‌ی 31ساڵه ، له‌ئاستی هاوكێشه سیاسییه‌کان و گۆڕانکارییه ، تیژتێپه‌ڕه‌کانی ناوه‌وه و ده ره‌وه‌و ده‌وربه‌رو دنیادا نه‌بوون ، نه‌یانویستووه مۆدیلێکی نوێ ی حوکمڕانی په‌یڕه بکه‌ن، ده‌بوایه په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم به ئه‌لته‌رناتیڤێکی نوێ ئاڕاسته ده‌سه‌ڵاتی بکردایه ، جیاواز له ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی وکۆماری عێراق ، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هاوڵاتیانی کورد یان ، به پێی ده‌ستوورو یاسا ورێسا و پسپۆڕی و توانایان ، له هه‌مووبواره کانی ژیان ،بنیات بناییه و به پێی گۆڕانکارییه‌کان سیسته‌مه‌که‌یان دیاریان بکردایه.
نه‌ک به ته‌سکیه‌ی ئیمزای حیزب هه‌مان کلتووری سه‌دام و حیزبی به‌عس ،ده‌یان سه‌دان ئینتیهازی و ماستاوچی ومه‌قاش و خائین ،که‌سانی هیچ له بارا نه‌بوو ، بکه‌ن به سه‌رکرده ی حیزب ...وه‌زیر ...ئه‌ندام په‌رله‌مان ....پاریزگا ..به‌رێوه‌به‌ری گشتی ..مسته‌شار............!
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ،له شاخ و له‌شار ، تا ئێستا 60ساڵه ،نه‌یتوانیوه ،له چوارجێوه‌ی عه‌قڵێکی چه‌ق به‌ستوی حیزباتی و خێڵه‌کی وبنه‌ماڵه‌یی و خانه‌واده‌یی یه وه هه‌نگاو بنێ ، به‌ره‌و سیسته‌می ده‌ستوورویاسا ورێسا ؟ ، هه‌ر به‌و ئاڕاسته عه‌قڵی خێڵه‌کی و حیزبایه‌تی ، هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵ روداوه‌کان و گۆڕانکارییه‌کان دا کردووه ، هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌کانی حیزب ، دژایه‌تی یه‌کتریی ده‌که‌ن ، خاوه‌نی وتاری نه‌ته‌وه‌ی نه‌بن ،بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌و دژایه‌تی یه‌کتریی ، پاریزگاری له جاش و خائین ده‌که‌ن ،له کایه‌کانی حکومه‌ت حیزب و پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشن ، به که‌سانی ماستاوچی ومه‌قاش و درۆزن و ساخته‌چی وجه‌رده .
له 1923 ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و سۆڤیه‌ت و زلهێزه‌کانی دنیا به پاڵپشتی ئه‌تاتورک ، له سیناریۆیه‌کدا توانیان په‌یمان نامه‌ی سیڤه‌ری ئاشتی فه‌ره‌نسا ، که مافی چاره‌نی خۆنوسیبی کوردی تیادیاری کرابوو ، له هۆڵی په‌یمان نامه‌ی لۆزان ی سویسرا ، ناوی کورد‌و کوردستان بکوژێننه‌وه.
دوای 100سال به‌سه‌ر ئه‌وسیناریۆو خیانه‌ته گه‌وره نیو ده‌وڵه‌تیه لۆزان ، ئێستا جارێکی تر ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو سۆڤیه‌ت به پاڵپشتی ئه‌ردۆغان کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ، به هه‌ماهه‌نگی سه‌رکردایه‌تی کورد ، کورد جارێکی تر ،له به‌رده‌م پلانێکی ژه‌هراوی سامناکدایه ، له 2021 تا 2023 ، کورد ،کورد ، بکوژێ ، جوغرافیای کوردستان بکه‌ن به تورکستان ....ئه‌نفالستان .
ئایا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ، بۆ به‌یه‌ک ستراتیژی وتاری نه‌ته‌وه‌یی ، رووبه ئه‌م سیناریۆ ی ده‌وروبه‌رو زلهێزه‌کانی دنیا نابێتته‌وه ؟ ، بۆ له به‌رده‌م عه‌قڵی ئه‌تاتورکانه‌ی ئه‌ردۆگان دا ،ئه‌وه‌نده لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتن، بۆ ستراتیجی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی سیناریۆی ئه ردۆغان جێ به‌جێ ده‌که‌ن ؟،بۆ ، بۆ سیناریۆی شه‌ڕی کورد به کورد کوشتن دانی ئه‌ردۆغان ، هیچ به‌رنامه و نه‌خشه‌و پلان و هه‌ڵوێستێک یان نییه ؟، وه‌ک کۆیله بڕیاری عه‌قڵی دۆگمای ئه‌تاتورک جێ ده‌که‌ن ، ئه‌وان به کورده‌کانی باکوری کوردستان ده‌ڵێن :(تورکی شاخاوی)
گه‌ربه پلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی سینارۆی ئه‌ردۆغان و به بڕیاری عه‌قڵی ناحه‌کیمانه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد ،پێشمه‌رگه‌ی کورد وگه‌ریلای کورد ،یه‌کتری بکوژن ، ئایا پێشمه‌رگه وه‌ک به‌های پیرۆزی شکۆی پێشمه‌رگه ؟،گه‌ریلاوه‌ک به‌های پیرۆزی شکۆی گه‌ریلا ؟ له به‌رده‌م دنیا‌و ئه‌ردۆغان دا ، ئه‌و پیرۆزی شکۆییه ده‌بێ به چ ناسنامه‌یه‌ک ؟،
ئه‌و کاته ئه‌ردۆغان و زلهێزه‌کانی دنیا ،به هستریایه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی کورده‌کانی باکورو باشوری کوردستان ده‌ڵێن چی؟ ، باچیتر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به ناوی پیرۆزی شکۆی پێشمه‌رگه و ناوی پیرۆزی شکۆی گه‌ریلاوه ،بڕیاری نالۆژیکانه ی کورد ، کوڕد بکوژێ نه‌دات .
بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی ئه‌م سیناریۆیه پڕله مه‌ترسییه‌ی زلهێزه‌کانی دنیا‌و کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وڵه‌تی و ئه‌ردۆغان و ئه‌تاتورکه‌کان ببینه‌وه ، ئه‌رکی هه‌موو تاکی کورده له (باکووروباشوورو رۆژ هه‌ڵات و رۆژئاوا ی کوردستان و ره‌وه‌ندی کورد له ده‌ره‌وه ی وڵات ) هه‌موومان به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک ره‌نگ و به یه‌ک هه‌ڵوێست ، کورد له یه‌ک کاتی دیاری کراودا ، شۆڕشێکی ئاشتی له کوردستان و ده‌ره‌وه به‌رپا بکه‌ین ..بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سیناریۆی زلهێزه‌کانی دنیا‌و ئه‌ردۆغان به‌تاڵ بکه‌ینه‌وه .
دوای 100ساڵ له خیانه‌تی لۆزان ، کورد به ئه‌لته‌رناتیڤێکی نوێ ، به‌شۆڕشی ئاشتی ، ده‌توانێت به ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر و زلهێزه‌کانی دنیا و کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و ئه‌ردۆغان بڵێن ... دوای سه‌دساڵ له کۆمه‌ڵکوژی ،ئه‌نفال ، کیمیاباران ، زنجیره جینۆساید ، گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی کورد ، ده‌بێت جارێکی تر به شۆڕشی ئاشتی ، گۆڕانکاری له جوغرافیای نیشتمانه‌که‌مان دا بکرێ ، به جۆرێک ،مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد ،له‌سه‌راپا نیشتمانه‌که‌ی دا ، دیاری بکرێ.
وه‌ک چۆن 3 ملیون شه‌پۆلی کوردی باشووری کوردستان ، له 2 / 4 / 1991 به کۆچ وڕه و، شۆڕشێکی سپی ئاشتی یان به‌رپا کرد ، توانیان ویژانی مرۆڤایه‌تی دنیا شه‌رمه‌زار بکه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر به ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال کورد جینۆساید نه‌کرێته‌وه .
ئستا ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی کورد ه، به‌شۆڕشی ئاشتی ، له (باشوور‌و باکوور‌و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستان و هه‌موو کورده‌کانی ده‌ره‌وی وڵات ) به هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا ، له یه‌ک کات و له یه‌ک هه‌ڵوێست دا ، رووبه‌رووی ئه‌م سیناریۆ ی زلهێزه‌کانی دنیا‌و کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و ئه‌ردۆغان ببینه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ، دوای 100 ساڵ ،سینارۆی 1923ی لۆزان ،جارێکی تر دووباره نه‌بێته‌وه ، ئه‌و هه‌ڵه و خیانه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌ی ، له کوردیان کرد ، بۆ جینۆسایدی کورد‌و گۆڕینی جوغرافیای کوردستان ، داوای 100ساڵ ، کورد به بڕیاری کۆنگره‌ی سیڤه‌ری ئاشتی ،به مافی چاره‌نوسی خۆی له کوردستان بگات .