سه‌دام جارێکی تر، له چه‌ند نمایشێکی تردا،گرنگی زیاتری به زیندوکردنه‌وه‌ی خێڵ وعه‌شره‌ت وشێخ دا ،ئه‌م ئه‌رکه‌شی به(وه‌تبان ئیبراهیم تکریتی )-ی زڕ برای و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و(رۆکان عه‌بدولغه‌فور)سپارد .ئه‌وانیش بۆ هه‌ڵسوڕاندنی کاره‌کانیان، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به کۆشکی کۆمارییه‌وه هه‌بوو.
رۆڵی خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ له سه‌ردمی سه‌دام و حیزبی به‌عس دا بوو به مۆدیلی سه‌رده‌م، بۆ ناو سه‌جه‌م چێن و توێژه‌کاندا، شۆڕبوه‌وه ،ته‌نانه‌ت پزیشک و ئه‌ندازیارو ئابوری ناس و دادوه‌رو مامۆستایانی زانکۆی گرته‌وه، هه‌موو یان بانگ ده‌کران بۆ کۆشکی کۆماری، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موویان، به توانا جیاجیاکانیان بتوانن پێگه‌ی خێڵ و تیره‌و شێخ و ته‌ریقه‌ت له دیوه‌خان و ته‌کیه‌کان دا ، زیندو بکه‌نه‌وه.
هه‌ندێکیان ئه‌و کاره‌یان بۆجێ به‌جێ نه‌کرا، نه‌یان ده توانی، ئه‌ندامانی خێڵ و عه‌شره‌ته‌کان کۆبکه‌نه‌وه ،هه‌ندێکی تریان، شوێنی تایبه‌تیان بۆئه‌م کاره ته‌رخان کرد، ئه‌وشوێنانه‌یان کرد، به دیوه‌خان و ته‌کیه‌و میوانخانه، له‌وێ پێشوازیان له رۆڵه‌کانی خێڵ و شێخ ده‌کردو جارێکی تر له چوارچێوه‌ی نمایشێکی تردا، هه‌موویانیان، وه‌ک ئامێرێک به‌کارده‌هێنایه‌وه.
ده‌وڵه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی باج و پاراستنی موڵکی گشتی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاتی ، رووبه‌ڕووی سه‌رۆک خێڵ و هۆزه‌کان وشێخه‌کان کرده‌بوه‌وه .
له کاتی جه‌نگی عێڕاق –ئێران دا ، ده‌وڵه‌ت بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات ،ئۆتۆمۆبیل وموچه‌و دیاری تایبه‌تی و پاره‌ی به بۆنه‌ی تایبه‌تی و جیا جیاوه به سه‌رسه‌رۆک خێڵ و هۆزه‌کان وشێخه‌کان دا دابه‌ش ده‌کرد.
له‌کۆتایی ساڵی1988 دا ، گروپه‌جیاجیاکانی خێڵ و عه‌شره‌ت وشیخه‌کان ، له کاتی هێرشه ئاسمانییه‌کانی به‌غداد ،پاسه‌وانی شوێنه تایبه‌تییه‌کانی به‌غدادی پایته‌ختیان ده‌کرد و ده‌یان پاراست ،به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و عه‌شره‌ت و شیخه‌کان بوو به ئه‌لته‌رناتیڤیێکی نوێ ، زیندوکردنه‌وه‌ی خێڵایه‌تی وشێخایه‌تی ، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی له نێوان خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ و کۆمه‌ڵی شارستانی.
زۆر له بنه‌ماڵه‌کانی به‌غداد ، بنه‌چه‌ی ره‌چه‌ڵه‌کی خێڵی خۆیان نه‌ده‌زانی ، به‌هه‌موو توانایانه‌وه ، ده‌یان شه‌جه‌ره یان به درۆ‌و فیشاڵ و خه‌یاڵ بۆ ره‌چه‌ڵه‌کانیان تا ده‌گه‌یشته سه‌ر منداڵی سه‌ر بێشکه‌یان دروست کرد، شانازیان پێوه ده‌کرد.
هه‌ندێکی تریان خۆیان به به‌شێک له‌قه‌واره‌ی خێڵ و عه‌شره‌ت نه‌ده‌زانی و شانازیان به نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه ده‌کرد، ناکۆکی نێوان خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ و کۆمه‌ڵگای شارستانی، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی و رق و کینه ، کێشه کانی نێوانیانی ئاڵؤزتر کرد .
سه‌رکرده دیاره‌کانی ده‌سه‌ڵات له حیزب وحکومه‌ت ، له‌سه‌رۆک خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ پێک هاتبوون،به‌هۆی ململانێ یان بۆ کورسی ده‌سه‌ڵات، ناکۆکی که‌وته نێوانیانیان ، هه‌موو ستراتیجی ئه‌وان خۆبردنه پێشه‌وه‌و دزی و به‌رتیل خواردن و ده‌سکه‌وت بوو.
ناکۆکی و کێشه‌ی ناو خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ به به‌رده‌وامی سه‌ری هه‌ڵده دا ، خێڵ و عه‌شره‌ت وشیخه به‌هێزه‌کان ، هه‌موو توانایان ده‌خسته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخه بچوکه‌کان بسڕنه‌وه ، ته‌نانه‌ت زۆر له ناکۆکییه‌کانیان بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی رق و کینه‌و توندوتیژی چه‌کداری وتۆڵه‌کردنه‌وه و دووژمنایه‌تی و کوشت وکوشتاری له یه‌کتری .
هه‌ندێک له خێڵ و عه‌شره‌ت وشێخانه یاخی بوون ،ده‌وڵه‌ت نه‌ی ده‌توانی کۆنترۆڵیان کات ، بوون به چه‌ته‌و رێگر له نێوان جاده‌ی گشتی عمان –به‌غداد، ئه‌م چه‌تانه به‌جۆرێک ئه‌و جاده‌گشتیه‌یان خستبووه ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و مه‌ترسی یه‌وه ، هیچ ئۆتۆمۆبیلێک نه‌ی ده‌تونی به شێوه‌ی تاک تاک ، به‌و جاده‌یه‌دا تێپه‌رێت ،ده‌بوایه هه‌موو کاروانی ئۆتۆمۆبیله‌کان به پاڵپشتی کاروانی هێزی سه‌ربازی حکومه‌ت به‌و جاده‌یه‌دا هاتو چۆیان بکردایه .
پارتی و یه‌کێتی بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندییه حیزبییه‌کانیان ، بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ده‌نگ له سندوقی هه‌ڵبنژاردن ، هه‌موو سترتیژی حیزبی و ژێرخانی ئابووری وڵات و میدیا کانیان خسته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی زۆر بده‌ن به‌خێڵ وسه‌رۆک عه‌شره‌ت و شێخ و خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت و رابه‌ره ئاینی یه‌کان، پێگه‌ی سیاسی و ئابوریانی زیندووکرده‌وه ،له سه‌نگ وقورسایی خۆیان زیاتر، گرنگیان پێدان ،وه‌ک که‌سایه‌تی دیار ی سه‌رده‌م دروستیان کردن.
رۆڵی ئه و سه‌رۆک عه‌شره‌ت و شێخی ته‌ریقه‌ت و رابه‌ره ئاینی یانه، به‌جۆرێک ڕه‌گی له ناو کۆڕوکۆمه‌ڵی دیوه‌خان و ته‌کیه‌و هۆڵی کۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌کان دا داکوتیوه، که هه‌موو تواناکانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی چینه کانی سه‌ره‌وه‌ی خانه‌واده و بنه‌ماڵه ی سه‌رکرده سیاسییه‌کان و خێڵ و سه‌رۆک عه‌شره‌ت و شێخی ته‌ریقه‌ت و رابه‌ره ئاینییه‌کان بێت.
چین و تویژه جیا جیاکانی خواره‌وه، له‌ژێر سیناریۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، به به‌رده‌وامی بژێوی ژیانیانیان قورس و دژوارتر ده‌بوو، ژیانیان رووبه‌رووی نه‌هامه‌تیه‌کی به‌رده‌وام کرایه‌وه، ده‌سه‌ڵاتداران به‌پێی مه‌زاج و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خۆیان ، هه‌مووساڵ و مانگ و رۆژێ ، جۆره گه‌مه‌یه‌کی ناعداله‌تانه ، به به‌های که‌رامه‌تی هاوڵاتیانه‌وه ده‌که‌ن. به جۆرێک گه‌ر له‌سه‌ر ده‌می سه‌دام و به‌عس دا، هاوڵاتی کورد ، پله دووبووبێ ،ئێستا تاکی کورد ،نه‌ک هاوڵاتی ،وه‌ک کویله هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵدا ده‌کرێ ، هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دایه،وه‌ک ئه‌مری واقع به‌سه‌ریان دا ده‌سه‌پێنن.