سه‌دام حسین دوای کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و8 قۆناغی ئه‌نفالی کورد ،شارێکی تری دروست کرد به ناوی (هه‌ڵه‌بجه‌ی نوێ)، له دوای ڕاپه‌ڕین باره‌گای زۆربه‌ی سه‌رکرده‌ی به رهه ڵستکارانی شیعه‌ی عێراق له سلێمانی و هه‌ولێر بوو ، له دوای گۆڕانکاری 9/4/2003 ، راماڵینی سه‌دام ودام وده‌زگا داپلۆسێنه‌رکان و سوپای عێراق ، سه‌رکرده شیعه‌کان له کوردستانه بۆ به‌غداد گه‌ڕانه‌وه ، به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته‌کانیان، له هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق ، دژی زۆرله مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه .
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد‌و حیزبه سیاییه‌کان ، ده‌بوایه راسته‌و خۆ روویان نه‌کردایه‌ته ناو کۆشکه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد ، له‌سه‌ر پلان وبه‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ، له سه‌ره‌تا دا به خێمه ودواتر بناغه‌ی شارێکی نوێ یان له نزیک گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌نفال له جه‌به‌ل حه‌مرین ی بنیات نایه ، به ناوی( شاری جه‌به‌ل حه‌مرین) .
ئیسک وپروسکی ئه‌نفالی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌یان له جه‌به‌ل حه‌مرین ده‌رنه‌هێنایه ، له شوێنی گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین ، مۆنۆمینتێکی گه‌وره‌ی پڕ شکۆ‌یان بۆ ئیسک و پروسکی ئه‌نفال و جینۆساید کورد دروست بکردایه .
له 14 / 4 دا نوێنه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه وئه‌و میدیای بینراو بیستراو تۆمارانه‌ی که تراژیدیای ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفالی کورد یان گه‌یاند به دنیا ، بانگ بکرانایه ، گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین یان ، وه‌ک پایته‌ختی جینۆسایدی کورد به دنیا بناسیایه.
سه‌رکرده‌کانی کورد ، هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان ، به گیانی چه‌ق به‌ستوی حیزبایه‌تی په‌روه‌رده نه‌کردایه ، به خۆشه‌ویستی خاک له هێڵی جه‌به‌ل حه‌مرین ی سنووری نیشتمان دیان بمه‌زرانایه ، کۆلێجی سه‌ربازیان له‌وێ بۆ خزمه‌تی خاک به زانستی تیوری و پراکتیکی سه‌ربازیان بۆ گه‌نجه‌کان دروست بکرایه .
سه‌رکرده سیاسییه کان، ده‌بوایه له وێ ، وه‌ک سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌نفال و گۆڕی به کۆمه‌ڵ و جینۆساید ، له‌شاری جه‌به‌ل حه‌مرین ،به وتاری نه‌ته‌وه‌یی پێشوازیان له سه‌رکرده‌و وه‌فدی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و عێراق بکردایه ، کاره دبلۆماسییه‌کانیان دوور له چوار چێوه‌ی حیزبایه‌تی ، وه‌ک سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌و شوێنه‌دا هه‌ڵسوڕانایه ، به‌مه‌ش سه‌رکرده کانی کورد سنووری سروشتی جوغرافیای کوردستانیان ، به ئیسک وپروسکی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان ی ئه‌نفال به عێراق وبه وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و عه‌ره‌بی ده‌ناساند.
به‌ڵام ئه‌وان گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین یان ده‌رهێناو و گواستیانه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ دێبنه‌ی ناحیه‌ی رزگاری ، نزیک که‌لار ، سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد له هه‌رێم و به‌غداد ،وتاری نه‌ته‌وه‌ی کورد یان کرد به‌قوربانی عه‌قڵی چه‌ق به‌ستوی حیزبایه‌تی ، یه‌کتری یان سڕییه‌وه ، ئه‌زمونێکی حیزبی تێک شکاویان پێشکه‌ش به ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کرد ، به‌هاو شکۆی تراژیدیای ئه‌نفال و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان و جینۆسایدی کوردیان بچوک کرده‌وه.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد مۆدیلێکی حوکمرانی وایان به هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه نیشان دا ، له سه‌رکرده‌ی هیچ نه‌ته‌وه و نیشتمانێکی دنیا ناچێ ،وه‌ک چۆن نه‌یانتوانی به ئیسک وپروسکی جه‌به‌ل حه‌مرین بپارێزن ، شاری جه‌به‌ل حه‌مرین دروست بکه‌ن ،کرا به حه‌شارگه‌و بنکه‌ی داعش.