خوێندکارانی کورد له قۆناغهجیا جیاکان دا ، پێشه‌نگی هه‌موو جم و جۆڵ و هه‌نگاو و گۆڕانکارییه‌کان بوون ، له‌سه‌رده‌می سه‌دام دا ،بۆ دابین کردنی مافی نه‌ته‌وه‌که‌یان شه‌پۆل شه‌پۆل ده‌رژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و ده‌سگیرو زیندان ده کران ، له به‌رده‌م خوێندنگا و سه‌رشه‌قامه‌کان گوله باران ده کران .
ئه‌رکی سه‌ره‌کی په‌له‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم بوو، به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی زانستی ، له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا زانکۆکان ، گرنگیان به خوێندکاران بدایه، هه‌موو کار ئاسانیه ک و مافه سه‌ره‌تا ییه کانیان بۆ بدابین بکردایه .
زۆربه‌ی ئه‌و خوێندکارانه له چین و توێژه رهنجدهرهکانن ، کچ و کوڕی ئه‌و مرۆڤه زه‌حمه‌ت کێشانه‌ن ، به‌هۆی بێ بازاڕێ وسستی کایه‌کانی بژێوی ژیانیان ، بێ کار‌و کاسپین ،ده‌رامه‌تی ژیانیان ئه‌وه نده قورس ودژواره ، هیچ یاسا‌و رێسا‌و ویژدانێک ناتوانێ له به‌رده‌م عیزه‌تی نه‌فسی باڵای ئه‌وان دا خۆی بگرێ.
ئه‌و خوێندکارانه کوڕ‌و کچی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ن، ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه حکومه‌تی هه‌رێم دوور له هه‌موو یاسا ورێسایهک ، به مه‌زاجی خۆیان ، موچه‌ی چه‌ندان مانگی لێ بڕیوون ، بڕیاری مه‌زاجیانه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم ، ژیانی کوله مه‌رگی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر قورستر‌و دژوارتر و ئاڵۆزتر کردووه.
گه‌ر به‌راوردی نێوان ژیانی کوڕ‌و کچی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و خوێندکارانه‌ی رژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌کان بکرێ، جیاوازیه‌کی ئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌بینرێ ته‌نیا ویژدانی ئه‌وان ده‌توانێ له به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو نا عه‌داڵه‌تی وغهدرهدا بێ ده‌نگ بێ.
ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه ئه‌م حکومه‌ته ده‌رماڵه‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی بڕێوه ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بکه‌ن ، قاسه‌کانی خۆیان پڕه له سه‌فته دۆلار ، نازانن له له کوێ بیشارنه‌وه ،چۆن ئه‌و ههموودهفتهره دۆلارانه خه‌رج بکه‌ن ، ئه‌و خوێندکارانه به وژیانه مه‌مری و مه‌ژییه‌وه ، ئه‌و مافه ساده سه‌ره‌تاییه‌یان پێ ره‌وا نابینرێ.گه‌ر دوای 100هه‌زاردینار ده‌رماڵه بکه‌ن بۆ پاره‌ی پاس و له‌فه‌یه‌ک ، به زله و شه ق و داری کاره‌با وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه و گازی فرمێسک رێژ یان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژن .
سبه‌ی کچ و کوڕی ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم ، به سیسته‌می خانهوانهیی وبنه‌ماڵه‌و پاشایه‌تی، ده‌چنه شوێنی باوکیان و ده‌چنه سه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات و ده‌بنه‌وه به مه‌لیک ، خوێندکارانی چین و تویژه رهنجدهرهکانیش دوای ته‌واو کردنی خوێندن نه له که‌رتی گشتی حکومه‌ت و نه له که‌رتی تایبه‌تی جێگایه‌ن نابێته‌وه.
له ناو ئه‌م هه‌موو جیاوازی و ناعه‌داله‌تی و غه‌دره‌دا ، ، ده‌بێ له ماڵه‌وه بێ کار‌و کاسپی زه‌مه‌نه‌کانی ژیانیان به گیرفانی خاڵی و به‌برسێتی به‌ڕێ بکه‌ن ،یا له وڵاتی بێ ده‌ستوور و بێ یاسایی دا ، روو بکه‌نه سه‌ر سنووری وڵاتان و له‌و رێگا‌و بانانه ره‌ق ببنه‌وه یا ببن به خۆراکی زینده‌وه‌ره‌کانی ده‌ریا ، تاکه‌ی ناعه‌داڵه‌تی و غه‌در.