ئیسرائیل ناچار بە ئاگربەست بوو

عوسمانی حاجی مارف

ئەم ئاگربەستەی ئیسرائیل پێشوازی لێکرد، کە لە ماوەی چوار ڕۆژدا پەنجا دیلی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادبوبی سەدوپەنجا دیلی فەلەستینی ئازاد بکرێن، پێویستە سەرەتا ئەودەستەواژیە وەبیر بهێنینەوە کە ئیسرائیل لە بەرامبەر حەماسدا بەکاری دەهێنێ و خۆی لە ئاگربەست بەدور دەگرت،بەهیچ جۆرێک دان بە کێشەی فەلەستیندا نانێت و ئامادەش نیە لەگەڵ هێزێکی تیرۆریستی وەک حەماسدا هیچ جۆرە سازشێک بکات.

بەڵاملە کاتێکدا ئیسرائیل ئەوڕێکەوتنە بە "ئاگربەستێکی مرۆیی" وەسف بکات، لە کۆتایدا هەربە ڕێکەوتنێکی ئاگربەستئەژماردەکرێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پێگەی حەماس لە بەرامبەر ئیسرائیلدا ناتوانێ تەنها بە مامەڵەیڕێکخراوێکی تیرۆریستی سنوورداری بکات، پاش ئەوەی ناچار بە رێکەوتنی ئاگربەست دەبێت گەر بۆ سەعاتێکیش بێت، مانای ئەوەیە ئامادەیە بۆ ڕێکەوتنێک لەبەرامبەر هێزێکدا کە بڕیاری هەڵوەشانەوەو کۆتایی هێنانی بۆ داوە.

بەپێی ئەوڕێکەوتنەی کە حکومەتی ئیسرائیلڕایگەیاند، وەک هەنگاوییەکەم بۆئازادکردنی هەموودیلەکان بڕیار درا لە ماوەی 4 ڕۆژدا 50 دیلی ئیسرائیلی ئازاد بکرێن کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، لەو ماوەیەشدابڕیار وایە شەڕو پێکدادانەکانڕابگیرێن.

ئەگەرکەمێک بیر لە هۆکارەکانی قەبوڵکردنی ئاگربەستێکی لەو شێوەیەی ئیسرائیل بکەینەوە، سەرەتا کاریگەری ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆی ئیسرائیل بەدژی ئەم شەڕەو بەدژی سیاسەتی ڕاستڕەوی حکومەتی نەتانیاهۆ مەسەلەیەکی جدیەو بۆتە هۆی ڕیسواکردن و ماندوکردنی نەتانیاهۆ، لەلایەکی ترەوە ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری لە ئاستێکی بەرینی جیهاندا، کە لەبەرامبەر تاوانە کۆمەڵکوژیەکانی دانیشتوانی غەززەدا نمایشکراو ڕیسوایی و سەرکۆنەکردنی حاکمیەتی دەوڵەتی ئیسرائیلیان ڕاگەیاند، هەروەها کێشەی بە بارمتەگرتنی دیلەکان،گومانی تێدا نییە کە حکومەت بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک سەبارەت بە پرسی دیلەکان هیچ هەنگاوێکی نەناوە، لە بەرامبەریشدا شەڕی خۆی پەرەپێدا، بەبێ ئەوەی کێشەی دیلەکان چارەسەر بکات، کە ئەمەش فشارێکی تری ناوخۆییە لەسەر نەتانیاهۆ.

 لە هەمان کاتدا ئەوەش کە گرنگە ئاماژەی پێبدەین، کە خۆڕاگری خەڵکی فەلەستین و نەچونە پێشەوەی خێرای هەنگاوەکانی پاکتاوکردنی دانیشتوانی غەززەو وەستانەوەو بەڕەنگاری هێزەکانی ناوغەززە بە هۆکارێکی گرنگ بزانین کە وای لە ئیسرائیل کرد ئاگربەستەکە قبوڵ بکات. حکومەتی ئیسرائیل کە لە سەرەتای شەڕەوە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە زانیاریەکی باشی لەسەر غەززە هەیە، دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینیلەگەڵ ئەنجانمدانی هەر وێرانکاریەکدا وادەرئەکەوێ نەیتوانیوە لە غەززە سەرکەوتنێکی بەرجەستە بەدەستبهێنێت. سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی چەندڕۆژێک نەیتوانی هیچ تونێلێکیان بەرپرسێکی حەماس بدۆزێتەوە. گومانی تێدا نییە کە قبوڵکردنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە، چەندڕۆژێک دوای ئەوەیەکە هێزەکانی ئیسرائیل لە باکوری غەززە بڕیاری جوڵەیاندا بەرەو باشوور.

 دوای دەستپێکردنی لەشکرکێشی زەمینی،ئەوەی ناڕۆشن و شاراوەیە ئاکامی چۆنیەتی سەرکەوتنی بەرجەستەی هێرشە زەمینیەکانی ئیسرائیلە، بۆیە ئیسرائیل سەرەڕای فشارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش،لەبەر ئەوەی رای نەگایندووە سەرکەوتنەکانیچیە، هەربەردەوامە لەگرتن و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی مەدەنی.
بەکورتی دەتوانین بڵێینوا دیارە ئاگربەست، هەوڵێکی نەتانیاهۆ بێت بۆڕزگارکردنی حکومەتەکەی لە گۆڕەپانی سیاسیدا، کەبە دڵنیاییەوە ئەمە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەوەی ئیسرائیل بە ئاگربەستەکەڕازی بێت.

بە جیا لەوەی ئیسرائیل شکاندنێکی گەورەی بەخۆوە بینی لە هێرشەکەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەردا، لە هەمان کاتدا هەموو جیهان بینیان کە ئیسرائیل ئەوەندە بەهێز نییەوەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات، لەسەرەتای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئیسرائیل لە حاڵەتی شەڕدایە، ڕایگەیاند تا سەرکەوتن لەم شەڕەدا ئامادە نیە هیچ جۆرە سازش و دانوسانێک بکات، ئێستادوای چل و پێنج ڕۆژ زیاترلە بۆردومان و داگیرکاری و وێرانکاری وهێرشی دڕندانەو شەڕێکی نابەرابەردا، لە بەرامبەر بەڕەنگاری هیزێکی میلیشیای وەک حەماس، ناچار بو سازش قەبوڵ بکات.

یەکێک لە مەرجەکانی ئاگربەستەکە مسۆگەرکردنی هاتنە ژوورەوەییارمەتیە مرۆییەکانە بۆ ناو غەززە،ڕەنگە ئەم بابەتە سادە دەرکەوێت، بەڵام بۆ فەلەستینیەکانی غەززە بە هەمان شێوە گرنگیەکیباشی هەیە، هۆکار لێرەدا ئەوەیە کەیارمەتیەکان خۆراک و جل و بەرگ و کەلوپەلی بەکارهێنراو و سووتەمەنی لەخۆدەگرن، کە ئەمەش بۆ لایەنەکانی بەڕەنگاری لەڕادەبەدەر گرنگە بۆ ئەوەی وزە دابین بکەن. بەم شێوەیە لایەنە خۆڕاگریەکانی فەلەستین سەرکەوتوو بوون لە ناچارکردنی ئیسرائیل بۆ هاتنە سەر مێزی دانوستان، هەرچەندە قەتەرسەرکردایەتی پرۆسەکەی کرد،بەڵام وەک ئاماژەمان پێدا فشارە جیهانیەکان  و هێزی بەڕەنگاری توانی ئەم هەنگاوە بەدەست بهێنێت.

بەردەوامیداگیرکاری و کۆمەڵکوژیەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکیمەدەنیو لەگەڵ بەرەوپێشچوونی شەڕەکەدا، بۆ هەموانڕون بوەوە کەچەند دیفاکتۆی ژیانی خەڵکی فەلەستین ئەو راستیە دەسەلمێنێت،بەرنگاری پێداویستیەکی زیندوی ژیان و خەباتی فەلەستینیەکانە، کە بۆ رزگاری و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەبێت بە فەرمی بناسرێت.


27/11/2023



وتارەکانی تری نوسەر