بایدن و میرە سەرکێشەکە

د. سه‌ردار عه‌زیز

مانگی داهاتوو بایدن سەردانی سعودیە دەکات. ئەم سەردانە لە هەموو سەردانێکی تر زیاتر جێگای بایەخ و سەرنجە. هەرچەندە پەیوەندی نێوان سعودیە و ئەمریکا کە دەگەڕێتەوە بۆ سییەکانی سەدەی ڕابوردوو، هەرگیز پەیوەندییەکی بەهایی و کۆمەڵگایی و کەلتوری نەبوە، بەڵام لە سەروی هەمویەوە پەیوەندییەکی نەوتی بوە.

سعودییەکان کاتێک یانزەی سیپتەمبەریان ئەنجامدا، بۆ سنوردارکردنی توڕەیی ئەمریکییەکان، نوخبەی حاکمی سعودیە پێشنیاری ئەوەیانکرد کە دەستبکەن بە بونیادنانی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیلدا. ئێستا ئەم پەیوەندییە لە دۆخێکی باشدایە بەڵام ڕانەگەیەنراوە. دەنگۆی ئەوە هەیە کە لەم سەردانەدا ڕابگەیەنرێت، بەڵام ئەستەمە.

ئەوەی ڕونە بایدن کۆبونەوەیەکی گەورەی دەبێت لە سعودیە، کازمی خۆشمان [داماو]، بەشدار دەبێت. هەتا ئێستا هێزە ئێرانییەکان چاوەڕین بزانن چۆن بەشدار دەبێت هەتا مامەڵەی لە گەڵدا بکەن. ڕۆژانی پێشوو لە ماڵێک کازمی لە دانیشتنێکدا بوو لە گەڵ جەماعەتی ئیتار بەڵام ناچاربوو زوو بەجێبهێڵێت ڕەنگە یان پشتگوێخرابێت یان سوکایەتی پێکرابێت.

لە بەرنامەی بایدندا نەبوو سەردانی سعودیە بکات یان کەسێکی وەک محمد بن سەلمان ببینێت، چونکە بەشێکی زۆری خەڵکی ئەمریکا دژ بە سعودیەن. هەروها سی اای ئەی ئەمجارە بەڵگەنامەکانی بڵاوکردەوە کە چۆن محمد، جەمال یان خاشقچی کوشت. لە هەنگاوێکدا کە نیشانەی ئەوەیە سەردانەکەی بادین مایەی ناڕەحەتییە، ئەمریکا ئەو شەقامەی کە باڵوێزخانەی سعودیەی تیادایە گۆڕی بۆ ناوی خاشقچی.
بایدن هەوڵدەدات نەوت هەرزان بێت، چونکە گرانی نەوت بۆ هەڵبژاردنی نیوەیی کۆنگریس خراپە. 

سەرکێشییەکانی محمد بۆ ئەوەیە ببێت بە جێگای بایەخ لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە و فشاری لە سەر نەکەن، نەک بەرژەوەندی سعودیە یان ناوچەکە. بن سەلمان لە داهاوتدا باجی ئەوە دەدات. ئەمریکا دەیان ڕێگای هەیە بۆ ئەوەی بە قوندا بیدا بە زەیدا، تەنها ڕێککەوتن لە گەڵ ئێراندا بەسە بۆ ئەوەی بەلەسەی بکات. 

لە هەمانکاتدا بن سەلمان چاوەڕێی ئەوەیە کۆمارییەکان بگەڕێنەوە، چونکە پەیوەندی لە جێرارد کۆشنەردا زۆر باشە. لە ڕاستیدا محمد بن سەلمان بۆ ناوچەکە سودمەندە. سعودییەکان لە ڕابوردودا بە پارەی نەوت جۆرێک لە ئیسلامی توندڕەویان دروست کردبوو هەناردەیان دەکرد بۆ گەلانی ناوچەکە. بەشێکی زۆری شەڕی سوریا ئەوان لێی بەرپرسن. بە لیبرالبونی سعودیە ئیتر ئەو ئیسلامە جیوپۆلۆتیکییە کۆتایی دێت.


18/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر