سیستەمی نوێی جیهانی و ئێمە

د. سه‌ردار عه‌زیز
وەها دیارە سێ ناوەندی ڕکەبەر بۆ سیستەمی کۆنی جیهانی دروست دەبێت، لە گەڵ چەند ناوەندێکدا کە بە دوای نیمچە سەربەخۆییدا یان بەرژەوەندی تاکێتی خۆیان دەگەڕێن. ئەو سێ ناوەندە چین و ڕوسیا و ئێرانن.

بۆ سنوردارکردن و لاوازکردن و پاشان پوکانەوەی ئەم ناوەندانە، سیستەمێکی نوێی جیهانی دێتە ئاراوە بۆ سنورداکردن و هەتا ئابلۆقەدان. بۆ چین سیستەمێک هەیە بە ناوی کواد، کە لە وڵاتانی دەوری چین پێکهاتوون، لە ژاپۆنەوە هەتا ئوسترالیا. بۆ ڕوسیا ناتۆ و ئەوروپا، دیارە تورکیا لە وڵاتە مۆلەقەکانە.

بۆ ئێران سیستەمێکی هەرێمی بەرگری لە ئارادایە، کە کۆبونەوەی داهاتوی سعودیە هەنگاوێکی گەورەیە بەو ئاراستەیەدا. دروستکردنی ناتۆیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک شا عەبدوڵا ئاماژەی پێدا ئامانجە. ئێران ڕۆڵی ئەویتر و مەترسی و یەکخەر دەبینێت. هەتا ئێران پەرچەکرداری زیاتربێت، ئەگەر دروستبونی ئەم بەرەیە زیاتر دەبێت. 

تێپەڕاندنی یاسای بە تاوانکردنی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیلدا بنەمای دژایەتیکردنی ئەو بەرەیە لە عێراقدا دادەڕێژێت. ئەم هەنگاوە جەمسەرگیریی ناوچەکە تۆختر دەکاتەوە. ئەمریکا نەک هەر ڕکەبەری ئێران دەکات بەڵکو نەیارێتی چین و ڕوسیاش لە ناوچەکە دەکات.

کوردستان وەک بویەکی لاواز کە دەیەوێت لە گەڵ هەمواندابێت، دۆخێکی سەختی دەبێت.

26/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر