دەنگی کوردان مەسوتێنن

سلێمان مستەفا
بڕیارە ڕۆژی 18 /12 /2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا رێکنەخراوەکان لە هەرێمکدا بەرێوە بچێت ، بێ گومان بۆ کورد هەڵبژاردنێکی چارەنوسسازە ، چونکە پێگەو دەنگی کورد لە ناوچە دابڕێنراوەکان دەردەخات و بەشداری کورد لە بەرێوەبردنی حکومەتی ناوخۆیی بەهێز دەکات ، بەمەش دەتوانرێت ڕێگا لە سیاسەتی شۆڤێنیانەی پەیروکراو لە لایەن بەشێکی پێکهاتەی عەرەب بگیرێت و ، دڵنیاییش بداتە کوردانی پارێزگای کەرکوک و دیالە و نەینەوا و کوردانی فەیلی لە بەغدا .

ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە ، بەتایبەتی بۆ کەرکوک ، ئاگادارن 9  ڕۆژمان ماوە بۆ دەنگدان ، بەڵام هەرەشەکان بەردەوامن و زۆر جدیشن لەوانە، یەکەم : هەرەشی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک  کە پێکهاتەی عەرەب و تورکمان بە پاساوی پاکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمار کردوەو داوای دواخستنی ئەم هەڵبژاردنە دەکەن ، دادگای فیدڕاڵی دادبینیەکەی خستۆتە ڕۆژی 12 ئەم مانگە ؟ ئەوە سەرەڕای فشارەکانیان لەسەر کۆمسیۆن و حکومەت ، تەنانەت وڵاتانی دەرو جیرانیش کەوتونتە خۆیان ، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کەرکوک نەکرێت .

دووەم : سیستەمی سانتلیگۆی هەموارکراو و پەرتەوازەیی ناو ماڵی کوردە ، کە هەرەشەیەکی ترە لەسەر ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ، کورد بە لیستی جیا بەشداری کردوە ، سیستەمی سانتلیگۆی هەموارکراویش ڕەحم بەکەس ناکات ، چونکەی دەنگی دروستی لیستەکان دابەشی [1.7   ] دەکرێت بەمەش نرخی کورسی بەرز دەبێتەوە ، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوش تا ڕادەیەک پێوەرە بۆ زانینی پێگەی حزبەکان ، بۆیە دەکرێت ئێستاش بەشێک لە حزبەکان و کاندیدان پێ لە جەرگی خۆیان بنێن لە پێناو کەرکوکیەکان بڕیاڕە دروستەکە بدەن ، بەڕێز دکتۆر جەبار قادر بابەتێکی لەسەر هەمان پرس نوسیوە دەڵێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ کورد هەڵبژاردنێکی ناچارییە ، واتە هەر گلەیی و ناڕەزایەتێکمان هەبێت ئەبێت وەلاینین لە پێناو خەلکی کەرکوک و ئایندەی سیاسی کورد و هەرێمی کوردستان ، بۆیە داو لە حزبە کوردستانیەکان دەکەین ، تکایان لێدەکەین لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە کەم مەکەنەوەو ، خۆنەویستانە بڕیار بدەن ، تکایە هەموو هەوڵەکان یەکەخەن ڕێگا مەدەن هەڵبژاردنی کەرکوک دوابخرێت ، داواو تکاش لە کەرکوکیە خۆشەویستەکان دەکەین بەشداری کارای ئەم هەڵبژاردنە بکەن ، بەشداری ئێوە واتا و ئەنجامی دەبێت کە چارەنوسسازە ، بەهێزی پێگەی کورد و دەنگی زۆر واتا کورسی زۆر و کۆتایی هێنانە بە پارێزگاری سەپێنراو ، کۆتایی هێنانە بە پاکتاوکردنی کوردان ، کۆتایی هێنانە بە غوبن و باڵا دەستی ، کۆتایی هێنانە بە تەعریب ، کۆتایی هێنانە بە داگیر کردنی زەوی و زاری کوردان ، گەڕانەوەی هاوسەنگی و پێکەوە ژیانە

09/12/2023



وتارەکانی تری نوسەر