دۆزی کورد و دۆزی حزبەکانی

سلێمان مستەفا
دۆزی کورد دۆزێکی ڕەوای گەلێکی پەنجا ملیۆنیە ، کە وڵاتەکەیان پارەچە پارچە کراوە و بەسەر پێنج وڵاتدا دابەشکراوە ، پرۆسەی دابەشکاری لە شەری چاڵدیراونەوە دەست پێدەکات و لە لۆزان مۆری فەرمی بونی لێدراو کەوتە ناو نەخشە سەپێنراو و ناڕەواکەی وڵاتانی براوەی شەری یەکەمی جیهانی ، گەلی کوردستان بەدرێژای 100 ساڵەی رابردو قوربانی داوە و خەباتی کردوە ، بۆ ئازادی بۆ سەربەخۆیی بۆ مافە ڕەواکانی قوربانی بێ شوماری داوە ،  لەبەرامبەردا لە لایەن وڵاتانی داگیرکەر ، روبەڕوی جینۆساید و قرکردن و لەناوبردنی بە کۆمەڵ بۆتەوە ، روبەروی ئەنفال و کیمیا باران و ڕاگواستن و بە عەربکردن و بەتورک کردن و بە فارسکردن بۆتەوە ، لە لایەن داگیرکەرانی دان بە مافەکانیان نانرێت و روبەروی هەموو جیاکارێک بۆنەتەوە، جیاکاری نەتەوەیی ، جیاکاری ئاینی ، بۆیە دۆزی کورد و کوردستان دۆزی گەلێکی بێ وڵاتە ، دۆزی گەلێکی دابەشکراوە ، دۆزی میللەتێکی 50 ملیۆنییە ، دۆزێکی ڕەوایە ، بەبێ چارەسەری دۆزی کورد ڕۆژ هەڵاتی ناوەراست ئارامی بەخۆیەوە نابێنێت .

دۆزی حزبەکانی کورد و کوردستان:

بێ گومان دۆزی حزبەکانی کوردستان لە هەرچوار پارچە دۆزی کورد و کوردستانە ، دۆزی یەکێتی کوردانە ، پرسی ئازادی و سەربەخۆیە ، پرسی ئاشتیە ، پرسی بەدەستهێنانی مافەکانە ،پرسی سیاسەت و تاکتیک و ستراتیجە بۆ ئامانجی باڵا ، بۆیە گەر لەهەر پارچەیەک لە پارچەکانی کوردستان حزبایەتی و حزبەکان ئامرازێک نەبن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەیان ، ئەوا نەبونیان باشترە لە بونیان ، بۆیە جێگای خۆیەتی بپرسین دۆزی حزبەکان لەکوێی دۆزی کورد و کوردستانە ، ئێستا حزبەکانی کورد لەسەر ئاستی هەرچوار پارچە و لەسەر ئاستی ناوخۆ شیان ، ئەوەی نەیانبێت یەکێتی کوردانە ، یەکێتیی و یەکگرتووی ناوخۆیانە ، واتە یەکێتیی ڕوئیایان نیە، یەکێتیی پەیام ،یەکێتیی کوردان نییە، گەڵۆ هەڵەو کەموو کوریەکە لەکوێی دایە ، ئەو سەرگەردانیە لەکوێ وەسەری گرتوە ، پرسیارێکی جدی  لە ڕۆژگاری دیموکراسی و مافی مرۆڤ و بەجیهانیبون و تەکنۆلۆژیا ، سیاسەتوانانی کورد نەیان توانی ڕێگای ڕاست بگرنە بەر ، شێوازی سیاسەت و تاکتیک و ستراتیجیان بگۆڕن ، پرسیار زۆرن لێ ئەنجامەکان پێمان دەڵێن لە بازنەیەکی داخراودا دەخولێنەوە ، بۆیە دەبێت دووبارە پرسیار بکەین و پرسیار بکەین تاکەی شکەست و ماڵوێرانی ؟ ئیتر کاتی وتنی ڕاستیەکان هاتوە ، ئیتر کاتی دانان بەهەڵە و وتنی ڕاستیەکانە ، بۆیە بونی حزبی کوردی بەم شێوازە  کەهەیە کە بەم شێوازە سیاسەت دەکات ، خۆی لەخۆیدا بابەتێکە هەڵدەگرێت هەڵوەستەی لەسەر بکرێت لە لایەن وڵاتپارێزان و نوسەران و لێکۆڵەرانی دوور لە تەرفگیری حزبایەتی سەقەت و تەقدیسکردن ، گەر ئەو پرسیارە لە ژیری دەستکرد بکەین ، یان ئەو پرسیارە لەسەنتەرێکی بیانی بکەین  بۆ ئەوەی دەردەکە بدۆزینەوە ،  چونکە خۆمان هەر خەریکی خۆ خاپاندن و داپۆشین و هێنانەوەی شێرو رێوین.

01/05/2024



وتارەکانی تری نوسەر