کەشناسی: لە بەرازییەکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ هەینی لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەولێر باران ببارێت، هەرچی لە بەرزاییەکانی ئەو سێ پارێزگایەیە بەفر دەبارێت.

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە سبەی شەممە بەفر و بارانەکە دەوەستێت و ئاسمان بەرە بەرە بەرەو هەور و ساماڵ دەگۆڕدرێت.



AM:11:06:12/11/2021