بافڵ تاڵەبانی بەیاوەری وەهاب هەڵەبجەی بۆ کۆبوونەوە دەچێتە هەولێر

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی وڵاتانی دەرەوە لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەی گەیشتە هەولێر. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار نزیک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە (سپی) ڕاگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ تاڵەبانی بە یاوەری وەهاب هەڵەبجەی، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری وڵاتان گەیشتە هەولێر". 

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر عەقید هاوکار جاف پێکهێنرا یەکێک لەوانەی کە پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕادەکێشرا وەهاب هەڵەبجەی بوو. 

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، لەگەڵ دیپلۆمات و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و لایەنەکانی دیکە تاوتوێ دەکرێت


PM:04:14:09/11/2022