کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بلاوکردەوە و دەڵێت کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت ، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی هەینی کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤١ 

سلێمانی : ٣٨
 
دهۆک : ٣٩

کەرکوک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤٠

زاخۆ : ٤٠ 

سۆران : ٣٩

حاجی ئۆمەران : ٢٨

گەرمیان : ٤٤



AM:10:53:13/06/2024