پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە".

کەشناسی هەرێن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٥ 
 
سلێمانی : ٤٢
  
دهۆک : ٤٣
 
کەرکوک : ٤٦

هەڵەبجە : ٤٣
 
زاخۆ : ٤٤
 
سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣١

گەرمیان : ٤٧



AM:10:52:22/06/2024