پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشی پێشبینیکراوی ٤٨  کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت پلەکانی گەرما نزم دەبێتتەوە بە ( ١ – ٣ ) پلە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری درووسبونی تۆزێکی سووک هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم. 

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتتەوە بە ( ١ – ٣ ) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .

کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت ، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢
 
سلێمانی : ٤١
 
دهۆک : ٤٠

کەرکوک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤٢

زاخۆ : ٤١ 

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣١

گەرمیان : ٤٥



AM:10:41:13/07/2024