نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە  و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٤١٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٧٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٣٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٠٨) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٤٢) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:01:51:15/07/2024