نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی تەمموزی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٤٧٣ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٤١١ دۆلاربوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٩٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٤٤) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٢٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٤٨) هەزار دینارە.


PM:12:32:17/07/2024