کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمرۆ و سبەی شەممە پلەکانی گەرما بەرزترببنەوە.

کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیە راگەیاند:

 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

سبەی شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و، پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . خێرای با، لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٤ 
سلێمانی : ٤١ 
دهۆک : ٤٣ 
کەرکوک : ٤٥
هەڵەبجە : ٤٣ 
زاخۆ : ٤٣ 
سۆران : ٤١
حاجی ئۆمەران : ٣٠
گەرمیان : ٤٥



AM:10:58:19/07/2024