ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی زێڕ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام به‌ره‌و چواره‌م به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی له‌سه‌ریه‌ك ده‌ڕوات، به‌و پێیه‌ی پێشبینییه‌كان كه بانكی فیدراڵی (بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا) له مانگی (ئه‌یلول/٩)ی ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی سود دابه‌زێنێت، سه‌رنجڕاكێشیی ئه‌و كانزایه‌ی زیادكردوه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی كانزاكان، زێڕ له مامه‌ڵه‌ی خێرادا به ڕێژه‌ی ٠.٨% دابه‌زی و گه‌یشته ٢٤٢٤.٣٤ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، به‌ڵام تا ئێستا له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێژه‌ی ٠.٧% به‌رزبوه‌ته‌وه و له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاستی له مێژودا كه ٢٤٨٣.٦٠ دۆلار بوه، هه‌روه‌ها زێڕ له گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی ئه‌مریكادا به ڕێژه‌ی ١.٢% دابه‌زی و گه‌یشته ٢٤٢٦.١٠ دۆلار.
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٤٢٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٧٨) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٣٢) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥١٠) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٤٣) هەزار دینارە.