پلەکانی گەرما ١ تا ٣ پلە بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٩ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە یاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن، بەڵام سبەی بە رێژەیئ ١تا ٣ پلە بەرز دەبنەوە.

بە گوێرەی پێشبیننیەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە٢١ی تەمموزی ٢٠٢٤کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە بە ( 2-3 )پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢ 

سلێمانی : ٤١

دهۆک : ٤٢  

کەرکوک : ٤٦

هەڵەبجە : ٤٣ 

زاخۆ : ٤٢  

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٦



AM:11:29:21/07/2024