نرخی زێڕ دادەبەزێت

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تەموزی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم ڕووی لە دابەزین کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٣٩٤ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٤٠٠ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٧٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٣٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٠٨) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٣٠) هەزار دینارە.


PM:12:45:23/07/2024