پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەدوە و دەڵێت پلەکانی گەرما دادەبەزن لەگەڵ درووستبونی کەمێک تۆز و خۆڵ.

بەگوێرەی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٤ کەشی  ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوەبە(١-٣) پلەی سیلیزی بەراوورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشداوە سبەی هەینی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەسنووری باشووری هەرێم کەمێک تۆزو خۆڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما  کەمێک نزم دەبێتەوە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤١ 
 
سلێمانی : ٤٠ 
 
دهۆک : ٤٠ 
 
کەرکوک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤١ 

زاخۆ :٤١  

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٤



AM:10:43:25/07/2024