نرخی زێڕ دادەبەزێت

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی تەموزی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم ڕووی لە دابەزین کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٣٧٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٣٧٣ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٦٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٢٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٠١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٣٥) هەزار دینارە.


PM:01:15:26/07/2024