کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە و پلەکانی گەرما ئەمڕۆ ١ -٢ پلە نزم دەبنەوە".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵەهەور لەناوچەکانی باکووری هەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ بێجگە لەناوچەکانی ناوەراستی هەرێم بە نزیکەی بە(١-٢) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو سبەی دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم، و پلەکانی گەرمابەرز دەبێتەوە بە (١-٢) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢ 

سلێمانی : ٤١
 
دهۆک : ٤٣ 

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤٣

زاخۆ :٤٤ 

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣١

گەرمیان : ٤٦



 




AM:10:41:04/08/2024