کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێ ناوچەی باشوری هەرێم، هەروەها پلەکانی بەگشتی نزمدەبنەوە (١ تا ٢) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشووری هەرێم لە کاتی بوونی تۆز و خوڵ کەمتر لە (٥) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤١

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤٠

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤١

کەرکوک: ٤٣

سۆران: ٣٩

حاجی ئۆمەران: ٣٠

گەرمیان: ٤٤


AM:11:25:05/08/2024