کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی بەگشتی کەمێک نزمدەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٤

سلێمانی: ٤٢

دهۆک: ٤٢

زاخۆ: ٤٣

هەڵەبجە: ٤١

کەرکوک: ٤٤

سۆران: ٤٣

حاجی ئۆمەران: ٣١

گەرمیان: ٤٥


AM:10:08:06/08/2024