کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٤

سلێمانی: ٤٢

دهۆک: ٤٢

زاخۆ: ٤٣

هەڵەبجە: ٤٤

کەرکوک: ٤٦

سۆران: ٤٣

حاجی ئۆمەران: ٣٤

گەرمیان: ٤٧


AM:11:10:07/08/2024