نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی سەرلە نوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٣٩٧ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ بە ٢ هەزار و ٣٩٢ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٧٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٣٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٠٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٤١) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی دەشکێنرێتەوە.



PM:01:10:08/08/2024