نرخی زێڕ روو لە بەرزبوونەوە دەکات

ئەمڕۆ هەینی٩ی ئابی  ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی سەرلە نوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٤٢٣ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ بە ٢ هەزار و ٣٩٧ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٨١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٣٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥١٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٤٦) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی دەشکێنرێتەوە.



PM:12:49:09/08/2024