کەشناسێک: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی کاریگەری بارستە ھەوایەک لە تورکیاوە بۆسەر ناوچەکانی هەرێم، سبەینێ پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسبوک بڵاویکردەوە" سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەک لە تورکیاوە بۆسەر ناوچەکان پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ (١ تا ٢) پلە نزمدەبنەوە، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ - ٢٥)کم بە ئاراستەی باشوری رۆژئاوا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا رۆژی چوارشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ پلەی گەرمی ناوچەکە بە جێگیری دەمێننەوە، لە کۆتای ئەم ھەفتەوە شەپۆلێکی بەتینی گەرما ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەگرێتەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە زۆربەی پارێزگاکانی باشور و ناوەراست بۆ (٥٠) پلە زیاتر دەکرێت، بەڵام کاریگەری ئەو گەرمایە لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کەمتر دەبێت و ھاوشێوەی رۆژانی ڕابردوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. 

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

ھەولێر ٤٣ پلە

سلێمانی ٤١ پلە

دھۆک ٤١ پلە

ھەڵەبجە ٤٢پلە

کەرکوک ٤٣ پلە

ئیدارەی گەرمیان ٤٣ پلە

ئیدارەی راپەرین ٤٢ پلە

ئیدارەی سۆران ٤١ پلە 

ئیدارەی زاخۆ ٤١ پلە

حاجی ئۆمەران ٣١ پلە

بەغداد ٤٤ پلە 

بەسرە ٤٦ پلە 

ئەنبار ٣٩ پلە

نەجەف ٤٦ پلە 

نەینەوا ٤٤ پلە 

واسیت ٤٥ پلە 

سەڵاحەدین ٤٤ پلە

میسان ٤٦ پلە

زیقار ٤٦ پلە 

موسەنا ٤٦ پلە 

دیالە ٤٥ پلە

بابل ٤٥ پلە 

کەربەلا ٤٤ پلە

قادسیە ٤٥ پلە


PM:06:51:11/08/2024