کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچە، هاوکات پلەکانی گەرماش نزمدەنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ ناوچە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٢

سلێمانی: ٤١

دهۆک: ٤١

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٢

کەرکوک: ٤٤

سۆران: ٤١

حاجی ئۆمەران: ٣١

گەرمیان: ٤٥


AM:10:12:13/08/2024