کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و کەشوهەوا وەک دوێنێ بێت، بەڵام سبەی ١ تا ٢ پلە سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆچوار شەممە بەمشێوەیە دەبێت: کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
 
سبەی پێنج شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

 کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بە (١ – ٢ ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٣ 
سلێمانی :٤٠ 
دهۆک : ٤٢ 
کەرکوک : ٤٥
هەڵەبجە : ٤٣ 
زاخۆ :٤٣ 
سۆران : ٤١
حاجی ئۆمەران : ٣٠
گەرمیان : ٤٦



AM:11:43:14/08/2024