پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە وتی " پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە".

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆئەوە کرد ئەمڕۆ پێنج شەممە  کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و،  پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئەوەشی خستەڕوو سبەی هەینی  کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و پلەکانی گەرما  نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٤
  
سلێمانی : ٤٢ 
 
دهۆک : ٤٣ 

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤٤


زاخۆ : ٤٤ 

سۆران : ٤٣

حاجی ئۆمەران : ٣٢

گەرمیان : ٤٦



AM:11:09:15/08/2024