نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی سەرلە نوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٤٥٨ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٨٨) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٤٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥١٩) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٥١) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی دەشکێنرێتەوە.



PM:01:06:15/08/2024