پلەکانی گەرما لە بەرزیدا دەمێننەوە لەگەڵ دروستبونی خۆڵ

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پلەکانی گەرما لە بەرزیدا دەمێننەوە لەگەڵ درووستبونی تۆزێکی کەم".

کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ  هەینی ١٦ی ئابی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور  و پلەکانی گەرما  نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە سبەی شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا  وپلەکانی گەرما  نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٣
  
سلێمانی : ٤١  

دهۆک : ٤٣ 

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤٤ 

زاخۆ : ٤٣ 

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٥



AM:10:59:16/08/2024