نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئابی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٤٧٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک بە ٢ هەزار و ٤٥٨ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٩٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٤٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٢٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٥٤) هەزار دینارە.


PM:04:00:16/08/2024