نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٥٠٨ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک بە ٢ هەزار و ٤٧٢ دۆلار بوو. 

هەروەها نرخی گرامێک زێڕ بە ٨٠ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی کیلۆگرامێکیش بە ٨٠ هەزار و ٦٣٩ دۆلارە. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٦٠٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٥٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٣٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٥٥) هەزار دینارە.


PM:01:20:17/08/2024