پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  و پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت  و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢
 
سلێمانی : ٤١  

دهۆک : ٤١ 

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤٣ 

زاخۆ : ٤٢

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٢٧

گەرمیان : ٤٦



 



AM:11:10:18/08/2024