کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ ناوچە، هاوکات پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ ناوچەش پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٤

سلێمانی: ٤٢

دهۆک: ٤٤

زاخۆ: ٤٤

هەڵەبجە: ٤٤

کەرکوک: ٤٦

سۆران: ٤٢

حاجی ئۆمەران: ٣٢

گەرمیان: ٤٧


AM:10:37:20/08/2024