کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرای باش زیاد دەکات". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ ناوچەش پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با بۆسەرووی (٢٠)کم، هەروەها پلەکانی گەرما (٢ تا ٣) پلە دادەبەزن، خێرای باش (٢٠ - ٣٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٠

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤٠

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٢

کەرکوک: ٤٣

سۆران: ٤٠

حاجی ئۆمەران: ٣٠

گەرمیان: ٤٥


AM:11:27:21/08/2024