نرخی زێڕ دادەبەزێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی سەرلە نوێ رووی لە دابەزین کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٥٠٥ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٩٩) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٥١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٢٨) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٥٩) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقی دەشکێنرێتەوە.



PM:12:56:22/08/2024