کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن، خێرای باش (١٥ - ٢٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤١

سلێمانی: ٣٩

دهۆک: ٣٩

زاخۆ: ٤١

هەڵەبجە: ٤١

کەرکوک: ٤٣

سۆران: ٣٩

حاجی ئۆمەران: ٣٠

گەرمیان: ٤٥


AM:10:07:25/08/2024