کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باشوورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کاتەکانى دواینیوەڕۆ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤١

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤٠

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٢

کەرکوک: ٤٣

سۆران: ٣٩

حاجی ئۆمەران: ٣٠

گەرمیان: ٤٦


AM:10:01:27/08/2024