پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا و پلەکانی گەرما  کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو سبەی هەینی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٠
 
سلێمانی : ٣٩ 

دهۆک : ٤١ 

کەرکوک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤١ 

زاخۆ : ٤١ 

سۆران : ٣٩

حاجی ئۆمەران : ٢٨

گەرمیان : ٤٤




AM:10:41:29/08/2024