نرخی زێڕ زیاتر دادەبەزێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم سەرلەنوێ رووی لە دابەزین کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٤٨٨ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٥٠٠ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٩٤) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٤٨) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٢٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٥٦) هەزار دینارە.


PM:02:34:04/09/2024