کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتردەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٩

سلێمانی: ٣٨

دهۆک: ٣٩

زاخۆ: ٣٩

هەڵەبجە: ٤٠

کەرکوک: ٤٢

سۆران: ٣٨

حاجی ئۆمەران: ٢٩

گەرمیان: ٤٢


AM:10:30:07/09/2024