نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت

ئەمڕۆ شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم سەرلەنوێ ڕووی لە دابەزین کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٤٩٧ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٥١٨ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٩٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٥٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٢٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٥٨) هەزار دینارە.


AM:11:13:07/09/2024