پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کرد کە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی ئەمڕۆ یەک شەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما  کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە سبەی  دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  ٤١ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٤١  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٢  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە  : ٤٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٤١  پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٥ پلەی سیلیزی

سۆران : ٤٠  پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٤  پلەی سیلیزی



AM:10:31:08/09/2024