کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٢) بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (١ تا ٢) دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٢

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤١

زاخۆ: ٤١

هەڵەبجە: ٤٣

کەرکوک: ٤٤

سۆران: ٣٩

حاجی ئۆمەران: ٣٠

گەرمیان: ٤٥


PM:12:51:10/09/2024