کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٣) دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک دادەبەزن، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٠

سلێمانی: ٣٩

دهۆک: ٣٩

زاخۆ: ٤٠

هەڵەبجە: ٤١

کەرکوک: ٤٢

سۆران: ٣٩

حاجی ئۆمەران: ٣١

گەرمیان: ٤٣


AM:10:07:11/09/2024