کەشناسێک: پلەکانی گەرما بۆ ٣٠ پلە دادەبەزێت

شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند" لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بارستە هەوایەکی فێنک ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە".

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" لە ئەمڕۆوە ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکدایە، کە بەڕاورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ھەست بە فێنکی کەشوھەوا دەکرێت و تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بەجێگیری دەمێنێتەوە ".

ئااماژەی بەوەکرد، لە رۆژی دووشەمەی ھەفتەی داھاتوو ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بارستە ھەوایەکی فێنکتر و بەرفراوان کە ئێستا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە بەسەر دەریای ناوەراستەوە ڕوودەکاتە زۆرێکی وڵاتانی ناوچەکە ھەر لە سوریا و باکوری سعودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریەکانی لەم قۆناخەدا پلەکانی گەرما.

بە وتەی ئەو شارەزای کەشناسییە، لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرەتای ٣٠ پلە نزمدەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ خوار چلەکان دادەبەزێت، ھاتنی ئەم بارستە ھەوایانە بە چالاکی بۆ سەر ناوچەکانمان و بەردەوامبوونیان بۆ سەر دەریای ناوەراست دەبێتە ھۆکارێک بۆ زوو دەستپێکردنی وەرزی باران لە ماوەیەکی نزیکی داھاتوودا.


AM:09:25:12/09/2024